بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی مێسی بارسێلۆنا گفتوگۆکانی دەست پێ کرد
لەم بارەیەوە، جۆزێ بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە رادیۆی (کەتەلۆنیا)ی گوتووە: مێسی تەنها دووساڵ لە بۆندەکەی لەگەڵ ئێمە ماوە، بۆیە سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکە قسەی لەگەل دەکەین، ئێمە پێویستمان بە مێسی هەیە، بەم دواییە چەند کێشەیەک لەگەڵ دادگاکان ڕوویدا، ئێمە بەلامان خۆش نەبوو، بەڵام دڵنیابووین کە ئەو ڕووداوانە یاریزانەکان لێی بەرپرسیار نین.
لەکۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا گوتی: مێسی لە جاران بەهێزتر گەڕاوەتەوە، ئەو کەسێکی بەهێزە و دەتوانێت بەسەر گرفتەکانی پێشوویدا زاڵ بێت و باشترین ئاست پێشکەش بکات.
hamataqana
