یاریزانێكی پیشەگەر پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد
یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری سوری و یاریزانی پێشووی یانەی نەفتی ناوەراست تامر ئەلحاج بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد بەمەبەستی یاریكردن لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
تامر ئەلحاج لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و لە دایكبووی ساڵی 1990.
پێشتر لە ریزی یانەكانی ( كەرامەی سوری، مەبەرەی لوبنانی، فەیسەڵی ئوردنی، سەفای لوبنانی) یاریكردووە و بۆ ماوەی دوو وەرز لە ریزی یانەی نەفتی ناوەراست یاریكرد و توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی یانەكە خولی نایابی عێراق بە دەستبهێنێت.
وا بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو یاریزانەكە بەفەرمی پەیوەندی بە مەشقی یانەی هەولێر بكات.
رێبین رەمزی
