ڕیکۆردێکی مێژوویی گواردیۆلا لە لا لیگا لە لایەن زێدانەوە نزیکە بشكێندرێت
لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (AS) ی ئسپانیا بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان لەگەڵ ڕیال 14 سەرکەوتنی بەسەر یەکەوەی هەیە، بۆیە پێویستی بە 3 بردنەوەی یەک بەدوای یەک هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕیکۆردێکی یانەی بارسێلۆنا لەسەردەمی پیپ گواردیۆلا بشکێنێت، کاتێک پیپ 16 سەرکەوتنی بەسەر یەکی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە دەست هێنابوو.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە زیزۆ لە هەمان کاتدا بە تۆمار کردنی یەک سەرکەوتنی دیکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردێکی کۆنی یانەکە کە بە ناوی ڕاهێنەر میگێل مۆنۆزە و لە ساڵی 1960-1961 بە 15 سەرکەوتن تۆمار کراوە، هاوتا دەکاتەوە.
ئاشکرایە، کە یانەی شاهانە پار ساڵ لەگەڕەکانی کۆتایی لیگا توانی 12 یاری لەسەر یەک بباتەوە، لەم وەرزەشدا 2 سەرکەوتنی بەسەر یەکی تۆمار کردووە، بۆیە بەپێی ئاستی ڕیاڵ لەگەڵ زیزۆ ئەگەری تۆمار کردنی ئەو ڕیکۆردە مێژووییە لە ئارادا هەیە.
hamataqana
