لیستەر سیتی پەنا بۆ جەزائیریان دەباتەوە

لیستەر سیتی پەنا بۆ جەزائیریان دەباتەوە
لیستەر سیتی پەنا بۆ جەزائیریان دەباتەوە
یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانەکانی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بە شێوەیەکی فەرەمی رێکەوتوونە لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئیسلام سلێمانی یاریزانی بەڕەگەز جەزائیری بۆ ئەوەی لەم وەرزە یاری بۆ یانەیل یستەر سیتی بکات، رۆژنامەکانی ھەردوو ولاتی بەریتانیا و پورتوگال ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا بە شێوەیەکی فەرمی سلێمانی چۆتە ریزی یانەی لیستەر سیتی لەبەرامبەر بڕی ٢٥ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ھێنانی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای رانێری ڕاھێنەر بووە کە زۆر بە ئاستی ئەم یاریزانە سەرسامە ، رانێری و دەستەی کارگێڕی یانەی لیستەر سیتی بەردەوامن لە چاودێری کردنی ژمارەیەک یاریزانی تر بۆ ریزی یانەکەیان بۆ ئەوەی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئاسانی نەبنە نێچیری یانە گەورەکان و بتوانن کێبرکێ لەسەر ئەنجامی باش بکەن .
کارزان کانەبی
Top