بارسا چاوەڕوانی کەس ناکات

بارسا چاوەڕوانی کەس ناکات
بارسا چاوەڕوانی کەس ناکات
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزان باکۆئەلکاسیری یاریزانی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی مۆرکردووە بۆ ئەوەی بەم وەرزە بە درێسی بارساوە یاری بکات لە خولەکانی ئەوروپا، ھێنانی ئەم یاریزانە لاوە لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەری یانەی بارسا بووە بۆ شوێنی ھەریەک لە یاریزانان میسی و سوارێز و نیمارە ، رۆژنامەی مندۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یاریزانە سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانیان بۆ ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە یاریزانی یانەی بارسا ئەم وەرزش لە کامپ نو دەردەکەوێت بە درێسی یانەی بارساوە ھەرچەندە سەرەتا ئیدارەی یانەی ڤالنسیا ڕازی نەبووە بە رۆیشتنی ئەم یاریزانە بەڵام دواتر بەھۆی پێدانی پارەیەکی باش لەلایەن ئیدارەی بلوگرانا ڕازی بوونە لەسەر رۆیشتنی و دەست بەرداربوون لە ئەلکاسیر ، رۆژنامە ئیسپانیەکەش ئەوەی ئاشکرا کردوە بڕی ھاتنی ئەم یاریزانە گەیشتۆتە ٣٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی ٥ساڵ یاری بۆ یانەی بارسا دەکات، تاکو ئێستاش ئیدارەی یانەی بارسا زیاتر لە ٥٠ملیۆنیان دەسکەوتوە لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی خۆیان بۆیە بە پارەی ئەوان یاریزانی تر دەھێنن.
کارزان کانەبی
Top