ڕەنگە لیڤەرپوول ھێرشبەرێکی لە دەستبەدات
دانیال ستۆریدچ یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئارەزووی جێھێشتنی یانەی لیڤەردەکات لەم ھاوینەی گواستنەوەی یاریزانان، ھۆکاری رۆیشتنی ئەم یاریزانەش لە یانەی سوورپۆشەکان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوەکو پێویست کلوپی ڕاھێنەر یاری بەم یاریزانە ناکات تەنیا چەند خولەکێک نەبێت بۆیە ستۆریدچ ئەوەی پێ قوبل ناکرێت و یانەیەکی تر دەدۆزێتەوە، رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئەوەیان بە گەورەیی باس کردووە کەوا ستۆریدچی تەمەن ٢٦ ساڵ ریزی یانەی لیڤەرپوول جێ دەھێلێ ئەویش بە ھۆی ئەو ساردییەی کە لەنێوان ئەو و کلوپدا درووست بووە ، کلوپ بۆ شوێنی ئەویش لە ئێستا دا لە ھەوڵی ئەوەیە بتوانێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئۆلیمپی بەرازیل لوان بکەن بۆ ئەوەی بەبڕی ٣٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی
