ئۆبامینگ دەرگای بە رووی ریال مەدرید دانەخستووە

ئۆبامینگ دەرگای بە رووی ریال مەدرید دانەخستووە
ئۆبامینگ دەرگای بە رووی ریال مەدرید دانەخستووە
جارێکی تر ئیمیریک ئۆبامینگ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا حەز بە یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا لەلایەن بەرپرسانی یانەکە پەیوەندی بەردەوامی پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەی شاھانە، ئەم یاریزانە تەمەن ٢٧ ساڵەی وڵاتی گابۆن ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە ھەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی پێشکەش کراوە کە سەرۆکی یانەکانیان داوای یاری کردنیان لێَ کردووە، بەڵام تاکە ئامانجی ئەو یاری کردنە لە یانەی مێرەنگی ھەرچەندە ئەوەی بە ئاشکرا بە کارگێڕانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند گووتوە ئەوەشی پێیان راگەیاندوە کە تاکە ئارەزووی ئەو یانەی ریال مەدریدە ، ئۆبامینگ ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا چیرۆکێکی دوورو درێژە یاری کردنی ئەو بۆ یانەی ریال مەدرید ، ھاندەرانی ریالیش لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی کردن لەم یاریزانە ئەفریقیە ، ھۆکارێکی تریش بۆ ئۆبامینگ ئەوەیە کە ھەردوو ئیدارەی یانەکانی ریال و دۆرتمۆند بەردەوام لە گفت و گۆدان بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە بە سەرکەوتوویی بە کۆتایی بێت ، ئیدارەی یانەی ریالیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا گواستنەوەی ئۆبامینگ کارێکی ئاسانە چونکە پەیوەندێکی بەھێزیان لەگەڵ ئیدارەی دۆرتمۆند ھەیە ئەم یاریزانەیش دەیەوێت لە پاڵ ھەریەک لە یاریزانان کریستانۆ و بنزیمە و مۆراتا یاری بکات وەرزی ڕابردووش نازناوی گۆڵکاری بۆندس لیگی ئەڵمانی بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top