میران خەسرۆ بە خۆڕایی یاری بۆ پێشمەرگە دەکات
ھەرچەندە ئەم وەرزە میران خەسرۆ یاریزانی پێشووی یانەی وەرزشیی ھەولێر کە لەم وەرزە پەیوەندی بە ریزی یانەی شورتەی شاری بەغداد کردووە بە گرێبەستێکی گران بەھا، تەنیا لە خولی عێراقی یاری بۆ یانەی شورتە دەکات لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشمەرگەی کوردستان دەیکات لەبەرامبەر بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و قوربانیدان بۆ گەڵ و نیشتمانەکەی میران خەسرۆ بڕیاری دا بۆ خولی کوردستان بە خۆبەخشانە یاری بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بکات، لەم بارەشەوە میران خەسرۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئێستا بەفەرمی یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتەم تەنیا لە خولی عێراق گرێبەستم لەگەڵ یانەی شورتە کردوە بەھۆی پیرۆزی ناوی پێشمەرگە و کوردستان بڕیاری ئەوەمداوە کەوا لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بە خۆرایی و بەخۆبەخش یاری بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکەم و چونکە ناوی پێشمەرگە لای من زۆر گەورەیە و پیرۆزە بۆیە ئەم بڕیارەشم داوە کەوا بەبێ ھیچ بڕە گرێبەستێک یاری بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکەم لە وەرزی نوێ خولی کوردستان.
کارزان کانەبی
