کەرکووکیەکان بەلێنیان پێدراوە
کەرکووک ئەم وەرزەش بەشێوەیەکی مەبدەئی متمانەی بەخۆشیەوە دارەوان قادری ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی تیپەکە بۆیە بۆ ئەم وەرزە یانەی کەرکووک دەیەوێت ئامادەکاری باشتر بکات بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین بۆ خولی نایابی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ی مانگی ئۆکتۆبەری داھاتوو یارییەکانی بەرێوە بچێت، لە بارەی ئامادەکاری کەرکووکیەکانیش دارەوان قادر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە قەسەمان کۆتایی پێھێناوە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی کەرکووک ،بەڵام بە شێوەیەکی مەبدەئییە رێکەوتنەکەمان دەست بەرکار نەبووینە، بەڵام ئێمە وەکو ستافی ڕاھێنەران نامانەوێ بکەوینە ھەڵەکانی وەرزەکانی ڕابردوو بۆیە دەمانەوێ بزانین بەرنامەی یانەکەمان چییە ئینجا ئێمەش دەست بە ئامادەکارییەکانمان دەکەین، سەبارەت بە یاریزانانیش دارەوان گوتیشی " ئێمە نامانەوێ ھیچ یاریزانێک پەڵکێش بکەین چونکە سەرجەم یاریزانانی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ تیپەکەمان بەردەوامن و پەیوەستن بەم گرێبەستەی کە لەگەڵ یانەکە ھەیانە، باری دارایی تیپەکەش پەیوەست دەبێت بە ھێنانی یاریزانان و ئامادەکارییەکانمان بۆیە ئێمە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژی تر چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین یانەکەمان چی دەکات بۆ باری دارایی تیپەکە، لە بارەی گەڕانەوەی دەستەی ڕاھێنەرانیش بۆ یانەکە قادر گوتی" یانەی کەرکووک یانەی خۆمانە ھەموو شتێکیش ئێستا لە وەرزش بۆتە پارە ئەگەر پارە ھەبێت دەتوانین یاریزانی باش بھێنین یاخود چەند گرێبەستێک ئەنجام بدەین ئەگەر پارەی باش نەبێت کاری باشیش نابێت ، گوتیشی " بەرنامەی باشمان ھەیە دەمانەوێ تیپێکی تۆکمە درووست بکەین بە یاریزانانی خۆمان بچینە نێو کێبرییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئیدارەی تیپەکەشمان بە پێی زانیارییەکانی ئێمە بەلێنی ئەوەیان وەرگرتووە کەوا ھاوکاری بکرێن لەلایەن بەرپرسانی شارەکە ئەگەر ئیدارەی یانەکەشمان توانیان بەلێنی ئەوەمان پێ بدەین کە بتوانن پارە دابین بکەن ئەوە دەست بە ئامادەکارییەکانی خۆمان دەکەین و ھیوای زۆرمان ھەیە کە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین، چونکە شاری کەرکووک خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی کوردستان و ھەموو سالێکیش یاریزانانی شارەکەمان روو لە لە یانەکانی تر دەکەن بۆیە ئومێدی زۆرم بە کوڕانی شاری کەرکووک ھەیە.
کارزان کانەبی
