ئیسكۆ ناوەراستكاری ریال مەدرید لە تۆتنهامی ئینگلیزیەوە نزیك بۆتەوە
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی تۆتنهام هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید خستۆته گه‌ڕ، هه‌ڵبه‌ت لۆكا مۆدریچیش كه پێشتر یاریزانی ئه‌و یانه‌یه بووه، ئامۆژگاری ئیسكۆی كردووه كه تۆتنهام وه‌ك وێستگه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا، زێدان به ڕوونی له‌به‌رده‌م میدیاكانی باسی له رۆیشتنی ئیسكۆ نه‌كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیاریان له فرۆشتنی ئیسكۆ داوه.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا ده‌ركه‌وتووه، له هاوینی 2013 له یانه‌ی مه‌له‌گه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه كرد.
hamataqana
