ڕەنگە فالکاو بگەرێتەوە یانەکەی مەدرید
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەگەری ھەیە جارێکی تر فالکاوی کۆلۆمبی بگەرێتەوە ریزی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ، بە پێی ڕاپۆرتە ھەوڵەکانی وڵاتی فەرەناش بێت ئەم یاریزانە لەم ھاوینە دەگەرێتەوە ئیسپانیا و درێژە بە کاروانی وەرزشیی دەدات لەگەڵ یانە مەدریدیەکە ، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا رادمیل فالکاو جارێکی تر دەگەرێتەوە ژێر سەرپەرشتی دیگۆ سیمۆنی ڕاھێنەرە توڕەکەی مەدرید ، ھەر چەندە پێشووتر فالکاو بۆ دوو وەرز بە درێسی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا دەرکەوت دواتر بە پێی گرێبەستێکی گران بەھا رووی لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کرد ، دوای ئەوەی یانە ئیسپانیەکە دوو ھێرشبەری یانەکەی جوتا و رافائیلی لە کیس دا بۆ یانەکانی پۆرتۆ و ڤیاریال ئێستا سیمۆنی بیر لە ھێنانەوەی فالکاو دەکاتەوە بۆ یانەکەی چونکە یانە مەدریدیەکە پێویستی بە ھێرشبەرە و لە دوو یاری ڕابردوو لە خولی ئیسپانیا نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
