زازا چووە وێستھام
سیمۆنی زازا ھێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی وێستھامی ئینگلیزیەوە کرد رۆژنامەکانی وڵاتی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا بڕی گواستنەوەی ئەم ھێرشبەرە دەگاتە ٢٥ملیۆن یۆرۆ ، جاکی سەرۆکی یانەی ویستھامی ئینگلیزی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا سمۆنی بەفەرمی پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە بۆئەوەی لە داھاتوو بتوانن سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە وەربگرن کە بۆ ماوەی ٥وەرزە گرێبەستەکەی ، ئەم گۆڵکارە ئیتالیە گەیشتۆتە لەندەن بۆ ئەنجامدانی پشکینینە پزیشکیەکانی تایبەت بە خۆی ، زازا لە وەرزی ڕابردوو ٨گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردوە لە ٢٨یاری و چەندین گۆڵیشی بۆ ھێرشبەرانی تیپەکە درووست کردووە.
کارزان کانەبی
