ناوەراستکارێکی مانچێستەر یونایتد لە یارییەكەی بەرامبەر هاڵ سیتی تووشی پێکان بوو
خۆزێ مۆرینیۆ، راھێنەری مانچێستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی دوای یاری یانەکەی بەرامبەر ھال سیتی گوتی: بە داخەوە فلاینی لەو یارییەدا تووشی پێکان بووە، بۆیە ناچارە ماوەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و ھەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی زوترین کات بگەرێتەوە.
شەیتانە سوورەکان بە سەرکردایەتی سپێشەل وان، لە سێیەم یاری وەرزی نوێی پرێمەر لیگ، توانیان بە تاکە گۆلی راشفۆرد سێ خالی گرنگ لە ھال سیتی بستێنن.

hamataqana
