جۆ ھارت لە لایەن دوو یانەوە ھەوڵی گواستنەوەی دەدرێت
سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە، بەرپرسانی ھەردوو یانەی ساندەرلاند و تۆرینۆ لە ھەوڵی ئەوەدان جۆ ھارت بە شێوەیەکی کاتی بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەرپرسانی ستیزێن بە مەرجێک دەستبەرداری گۆلپارێزەکەیان دەبن، ئەو یانانە بڕێکی زۆر لە موچەی ساڵانەی دابین بکەن، یانە ئیتاڵیەکە نیوەی ئەو موچەیەی ھارت لە مان سیتی وەردەگرێت بۆی تەرخان کردووە، ھەرچی یانەی ساندەرلاندە، ئەوان بڕەکەیان لە یانە ئیتاڵیەکە زیاترە.
جۆ ھارت دوای وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی لەلایەن پێپ گواردیۆلای ئیسپانیاوە، وەک یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکان دەکات، بۆیە بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە، گۆلپارێزی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا موچەی سالانەی دەگاتە ٣,٨ ملیۆن پاوەند.
hamataqana
