بە فەرمی ... سیمۆنی زازا پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزییەوە كرد

بە فەرمی ... سیمۆنی زازا پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزییەوە كرد
سیمۆنی زازا، ھێرشبەری ئیتالی و پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئەو ووڵاتە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی وێستھام یونایتدی ئینگڵتەراوە کرد.

پێگەی یانەی وێستھام بە بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە نوسیەتی، زازا ھێرشبەری ئیتاڵی بۆ ماوەی یەک وەرز و بە شێوەی خواستن گواسترایەوە ریزەکانی یانەکەمان و بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ، لەسەر بۆندی کرینەوەی ئەو یاریزانە.

بەرپرسانی یانەی ئینگڵتەراییەکە، دوای کۆتایی ھاتنی ماوە کاتیەکە مافی کرینەوەی ھەمیشەیی زازایان ھەیە، ئەو کاتیش پێویستە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە پێشکەشی بەرپرسانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بکەن.

hamataqana
Top