بۆ ئەستێرەیەکی مێرنگی مان یو 100 ملیۆن پاوەن تەرخان دەكات

بۆ ئەستێرەیەکی مێرنگی مان یو 100 ملیۆن پاوەن تەرخان دەكات
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان، یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵ دەدات گەورەترین گرێبەست لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام بدات، ئەویش بە کڕینی گاریس بەیل ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ بە بڕی 100 ملیۆن پاوەن.

ڕۆژنامەی دەیلی ستار، بڵاویکردووەتەوە، کە جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری مان یو بە کارگێری یانەکەی گوتووە کە دەبێت بری 100 ملیۆن پاوەن بۆ هێنانی گاریس بەیل تەرخان بکرێت، بەمەش گەر ئەو مامەڵەیە سەرکەوتووبێت ئەوا بەیل دەبێتە وەک گرانبەهاترین یاریزانی جیهان بە درێژایی میژوو هەژمار دەکرێت.

دوێنێ یانەی ریال مەدرید بە فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستی بەیل و ڕۆناڵدۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ ساڵی 2021 درێژ دەکرێتەوە، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی هەردوو یاریزان پێشکەشییان کردووە چ لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی شاهانە و چ لە یۆرۆی 2016ی فەرەنسا لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان.



hamataqana

Top