تیروپشکی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ راکێشراو ئه‌رکی یانە گه‌وره‌کان ئاسان نابێت
پۆڵێنه‌کانی دیکه‌ش به‌پێی ریزبه‌ندی یانه‌کان له یوفا و به‌شداریان له پاشکۆی پاڵاوتنه‌کان دا بوو، له ئه‌نجامی تیروپشکه‌که‌دا یانه گه‌وره‌کانی ئه‌ورووپا به‌ته‌نیا نین له کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا و به‌لایه‌نی که‌م دوانیان له کۆمهڵهیهکدان، له به‌رامبه‌ردا له کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و پێنجه‌م ئه‌رکی یانه‌کان ئاسانتره و جگه له تۆتنهام روبه‌رووی ئه‌رکی ئه‌سته‌م نابنه‌وه، لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگیش له یه‌که‌م به‌شداریکردنیدا ئه‌رکی ئاسانه.
یاریەكانیش لە 13،14ی مانگی 9 دەست پێ دەكات.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەم شێوەیە بوو:
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م: پاریس سان جێرمان، ئارسناڵ، بازل، لودۆگۆریتس.
کۆمه‌ڵه‌ی دووهه‌م: به‌نفیکا، ناپۆلی، دینامۆکیێڤ، سه‌ڵتیک.
کۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م: بارسێلۆنا، ماچسته‌ر ستی، میونشن گلادباخ، بێشکتاش.
کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: بایه‌رن میونشن، ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید، ئایندۆڤن، رۆشتۆڤ.
کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: سیسکا مۆسکۆ، لیڤه‌رکوزن، تۆتنهام، مۆناکۆ.
کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ریاڵ مه‌درید، بۆروسیا دۆرتمۆند، سپۆرتینگ، لیجیا وارسۆ.
کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: لێیسته‌ر ستی، پۆرتۆ، کله‌ب بروگ، کۆپنهاگن.
کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م: یوڤێنتۆس، سیڤیلیا، لیۆن، دینامۆ زاگریب.
hamataqana
