تیروپشكی خولی نایابی كوردستان راكێشرا
بەبەشداریكردنی 14 یانە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی خولی نایابی كوردستانی راكێشا و یانە بەشداربووەكانی بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكرد و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت و لە چوار گۆشەی زێرین یارییەكان بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و یانەی خاوەن زۆرترین خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
تیروپشكی خولەكە بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: زێرەڤانی، دهؤك، گازی باكوور، نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، برایەتی، هەولێر.
كۆمەڵەی دووەم: گارە، زاخؤ، كەركووك، سیروانی نوێ، ئارارات، هەندرێن، شێروانە.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
پێشمەرگەی هەولێر - نەورۆز
زێرەڤانی - برایەتی
دهۆك - هەولێر
گازی باكوور چاوەروانە.
كۆمەڵەی دووەم
سیروانی نوێ - هەندرێن
شێروانە - ئارارات
كەركووك - گارە
زاخۆ چاوەروانە.
جێگەی باسە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لە رۆژی 3-11-2016 ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
