سیستەمی بەرێوەچوونی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا

سیستەمی بەرێوەچوونی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا
ئەمرۆ شەممە لە شاری هەولێر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەم كۆبوونەوەیە بەفەرمی شێوازی بەرێوەچوونی خولی نایابی كوردستانی دیاریكرد.
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا وەرزی 2016-2017ی خولی نایابی كوردستان بە دوو كۆمەڵە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
لەم وەرزە 14 یانە بەشداری خولی نایابی كوردستان دەكەن و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و هەر كۆمەڵەیەك لە حەفت یانە پێك دێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان راوبۆچوونی یانەكانی سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە وەرگرت لە كۆی 14 یانە، 12 یانە لەگەڵ شێوازی ئەنجامدانی خولەكە بە دوو قۆناغ بوون و هەردوو یانەی زێرەڤانی و سیروانی نوێ لەگەڵ بەرێوەچوونی خولەكە بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ.
هەر ئەمرۆ شەممە لە هۆتێلی چوار چرا تیروپشكی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: بیستێر حیكمەت
Top