شەترەنجزانانی کورد کۆنتڕۆڵی ھەڵبژاردەی عێراق دەکەن

شەترەنجزانانی کورد کۆنتڕۆڵی ھەڵبژاردەی عێراق دەکەن

کارین کەمال یەکەمی سەر ئاستی عێراق
شەترەنجزانانی کورد کۆنتڕۆڵی ھەڵبژاردەی عێراق دەکەن
ھاوار مورتکەیی
چوار شەترەنجزانی کورد کۆنتڕۆڵی ھەڵبژاردەی عێراق دەکەن و کارین کەمالیش لە سەرئاستی کچان پلەی یەکەم بەبێ رکابەر لەعێراق بەدەست دێنیت.
بۆ یەکەمینجار چوار شەترەنجزانی کورد دەگەنە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی کۆتایی عێراق ریزەکانی پێشەوەی شەترەنجزانانی عێراق دەگرن و کارین کەمال لە کچان و زۆزگ سەلاح لە کوڕان پێشەنگ وەردەگرن، ھەروەھا حوسین عەلی حوسێن پلەی دووەم و ھەریەک لە نوح عەلی حوسێن و ئاکار عەلی لە پلەی سێەم دێن(ھاوبەش), دوێنێ شەویش لە فرۆکەخانەی ھەولێر پێشوازیان لێکرا.
رۆژی چوارشەممە ٢٤/٨/٢٠١٦ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بۆ ریزی ھەڵبژاردەی عێراق لە یاری شەترەنج لە شاری بەغدا بەڕێوە چوو، رکابەرییەکی بەھێز لەنێو شەترەنجزانە بەشداربووەکاندا لە ئارادا بوو لەنێویانیشیاندا شەترەنجزانانی کوردستان بەتایبەتیش شەترەنجزانانی یانەی خانزاد ئامادەبوونێکی بەھێزیان ھەبوو, لەوانە خاتوو کارین کەمال بەبێ رکابەر پێشەنگی شەترەنجزانانی ئافرەتانی عێراقی گرت، ھەروەھا خوشکەکەشی ڤین کەمال بەئاستێکی بەرز لەو پاڵاوتنەدا دەرکەوت.
شەترەنجزانانی کورد کە لەو پاڵاوتنەدا بریتی بوون لە کارین کەمال و ڤین کەمال و حوسین عەلی حوسین، چیا مودیر، نوح عەلی حوسێن کە ئەمانە یاریزانی یانەی خانزادن، لەولاشەوە ھەریەک زۆزگ ساڵح لەگەڵ ئاکار عەلی.
جێی باسە کە لەم بارودۆخە خراپەی دارایی روو لە وەرزشی کوردستانی کردووە، کەچی وەرزشوانان لەگەیشتن بەخەونەکانیان بەردەوامن لە بەشداری و بەدەستھینانی ئەنجامی شایستە، ئەوانەی سەردەکەون بۆ ریزی ھەڵبژاردەی عێراقیش، نوینەرایەتی عێراق دەکەن لەپاڵەوانێتییە نێودەولەتییەکانی داھاتووی شەترەنج، وەک ئاسیا و عەرەب وجیھانی، بەتایبەتیش کە ئۆلۆمپیادی جیھانی شەترەنج لەپێشە کە بڕیارە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.
Top