ئەنتەر گابریلی ھێنایە ریزی یانەکەی

ئەنتەر گابریلی ھێنایە ریزی یانەکەی
ئەنتەر گابریلی ھێنایە ریزی یانەکەی
لە شاری میلان لە وڵاتی ئیتالیا پشکنینە پزیشکیەکان بۆ یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی سانتۆسی ھەمان ووڵات گابرییل باربۆسا ئەنجامدرا بە ئامانجی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی ئەنتەر میلانی وڵاتی ئیتالیا بۆ ئەوەی بەفەرمی بیگوازنەوە ریزی یانەکەی ، ھەرچەندە ئەم یاریزانە لاوە لەلایەن کۆمەلێک یانەی گەورەی ئەوروپاچاودێری دەکرا، بەڵام دواجار یانەی ئەنتەر میلان سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی بۆ خولی کالچۆی ئەم ووڵاتە ، یانەی ئەنتەر توانی کێبرکێ لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتالی و چێلسی ئینگلیزی بکەن لە بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە ، گابرێل ٨٢ یاری لەگەڵ یانە بەرازیلیەکە ئەنجامداوە و ٢٤ گۆڵی تۆمارکردووە ، گابرێلی تەمەن ١٩ساڵ لە ٤ یاری ھەڵبژاردەی بەرازیل ٢گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردووە توانی مەدالیای زێریش لە ئۆڵۆمپیادی ریۆی وڵاتەکەی بەدەست بھێنێت رۆژنامەکانی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا مرووە گواستنەوەی بە شێوەی خواستنە بەڕامبەر بڕی ١٠ملیۆن یۆرۆ لە کاتی گواستنەوەی فەرمیش دەگاتە ٣٥ملیۆن یۆرۆ بڕەکەی ئەوە پێنجەم یاریزانە یانەی ئەنتەر گرێبەستی لەگەڵ مۆردەکات.
کارزان کانەبی
Top