بارسێلۆنا بە هێنانی ئالکاسێر ھێرشبەرێکی تری یانەكەی نزیك بۆتەوە لە رۆیشتن

بارسێلۆنا بە هێنانی ئالکاسێر ھێرشبەرێکی تری یانەكەی نزیك بۆتەوە لە رۆیشتن
پاکۆ ئالکاسێر، ھێرشبەری ئیسپانی یانەی ڤالێنسیای ئەو وولاتە نزیکە لەوەی ریزەکانی یانەکەی بەرەو یانەی بارسێلۆنا جێبێلێت، بۆیە بە ھاتنی ئەو یاریزانە مونیر حەدادی ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێلێت.

رۆژنامەی ” mundodeportivo”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، تا رادەیەک چاوەروان دەکرێت گواستنەوەی ئالکاسێر بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا یەکلا بوبێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەو گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت، ئەوا مونیر حەدادی ھێرشبەری کەتەلۆنیەکان ناچارە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت، ئەویش بە ھۆکاری ئەوەی بە ھۆی بوونی یاریزانێکی زۆر لە پۆستی ئەو، ئەستەمە وەرزی داھاتوو شوێنی لە پێکاتەی سەرەکی ببێتەوە.

بەرپرسانی بارسێلۆنا لە ھاوینی ئەمساڵ ھەوڵێکی زۆریانداوە بۆ گواستنەوەی ھێرشەبرێک، بەڵام چەندینجار لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.



hamataqana
Top