رۆنالدۆی بەرازیل دەگەرێتەوە ریال مەدرید
رۆژنامەی مارکی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا رۆنالدۆی بەرازیلی یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەگەرێـتەوە ریزی یانەی ریال مەدرید ، بەڵام ئەمجارە کارەکەی جیاوازە لە پێشووی کە ئەویش کاری راوێژکاری پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە ، ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا گەڕانەوەی رۆنالدۆی بەرازیلی خزمەت کردنە بۆ یانەی ریال و ھاوکاری کردنی تیپەکە لەسەر ئاستی جیھان کاری ئەویش خزمەت کردنی ریال مەدریدە لە وڵاتانی ئەمریکا و بەرازیل ، رۆنالدۆی بەرازیلی لە دوای ساڵی ٢٠١١ کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی ھێنا لە یانەی کۆرینسایزنزی بەرازیلی کە پێشووتریش رۆنالدۆ بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئایند ھۆڤنی ھۆلەندی و بەرشلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەنتەر میلانی ئیتالی چەندین نازناوی بەدەست ھێناوە ، رۆنالدۆ گۆڵکارە مێژووییەکە لە ١٧٧یاری لەگەڵ ریال مەدرید ١٠٤ گۆڵی بۆ یانەی مێرەنگی تۆمارکردووە چەندین ئەنجامی گەورەی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەکان ٥ نازناوی لەگەڵ ریال مەدریدی ئیسپانی بەدەستھێناوە .
کارزان کانەبی
