رۆدریگز لە بەندیخانەکەی ریال بێزاربووە
زێدانی ڕاھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لەسەر یاری پێنەکردنی جیمس رۆدریگز بە شێوەیەکی سەرەکی لە یارییەکانی یانەی شاھانە لە خولی ئیسپانیا و لەیەکەم یاریشدا تەنیا ١٥ خولەک یاری بەم لاوە کۆلۆمبیە کرد بۆیە لەئێستاشدا رۆدریگز بێزار بووە لەم سیاسەتەی زێدانی ڕاھێنەر، تاکە ئارەزووی جیمس یاری کردنیەتی بە شێوەی سەرەکی ، بەڵام لەلایەن زێدان تاکو ئێستا ئەم ھەلەی پێ نەدراوە ھەرچەندە لە یەکەم یاریشدا ھەریەک لە یاریزانان رۆنالدۆ و بنزیمە و مۆردیچ یاری بە یاریزانە سەرەکیەکانی تیپە کە نەکردوە بە ھۆی پێکانەوە ، یانەی مێرەنگی ھەوڵی ئەوە دەدات کەوا ئەم یاریزانە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە ئەوەش نامەیەکە لە زێدانەوە پێ گەیشتووە ، جیمسیش دەوێت لەم بەندیخانەی زێدان ڕزگاری بێت ، یانەی مێرەنگی دەیەوێت جیمس بە نرخی ٧٥ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتەوە زێدانیش دەرگای رۆیشتنی بە رووی ئەم یاریزانە کردۆتەوە.
کارزان کانەبی
