ئیسکۆ خانمە پیرەکەی ڕەتکردەوە

ئیسکۆ خانمە پیرەکەی ڕەتکردەوە
ئیسکۆ خانمە پیرەکەی ڕەتکردەوە
ھەرچەندە ئیسکۆی ئیسپانی لە ھەوڵی ئەوەیە شوێنی خۆی لە پێکھاتەی یانەی ریال مەدرید جێگیر بکات، بەڵام بە یاری نەکردنی لەسەر کورسی یەدەگ ئەم یاریزانەی ببێزار کردووە ، یانەی یۆڤی دەیەوێت ئەم ھەڵە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بڕفێنێت و ھەڵی زیاتری یاری کردنی پێ بدات، لەلایەن خۆشیەوە ئیسکۆی ئیسپانی رەتی کردۆتەوە ریزی یانەی ریال مەدرید جێھێلێت بۆ یانەی یۆڤی لەم ھاوینە ، یانەی خانمە پیرەکە بڕی ٤٠ملیۆن یۆری بۆ ھێنانی ئیسکۆ تەرخان کردووە ھەرچەندە ئەمە ھەلێکی گەورەیە کە ھاتۆتە بەردەم جیمس ، بەڵام پێ ناچێت ئیسکۆ وا بە ئاسانی دەستی لەبەرنابیۆ بەربێت ، بەڵام یانەی ریال مەدرید کاتی خۆی ئیسکۆی بە ٣٠ملیۆن کڕی و ئێستا زێدان ژمارەیەکی یەکجار زۆری لەبەر دەستە لە ھێلی ناوەڕاست ناتوانێ یاری بە شێوەی پێویست بە ھەموو یاریزانەکانی بکات بەتایبەتی کە ئێستا ھەریەک لە یاریزانان لۆکا مۆدریچ و تۆنی کروس کاسمیرۆ و کۆفاسیتش و ئەسینسیۆ لە پاڵ ئەم ھەموو یاریزانە زێدان دەبێت تەنیا یاری بە ٣ یاریزان بکات بۆیە تاکو ئێستا پێکھاتەی کۆتایی لای زێدان یەک لای نەبۆتەوە خەونی ئیسکۆش لەگەڵ بینتیز بوو کە ئەوکات یاریزانی سەرەکی بوو لە یانەکە.
کارزان کانەبی
Top