شڤانشتایگه‌ر داهاتووی خۆی یه‌کلاکرده‌وه
یاریزانه به ئه‌زموونه ئه‌ڵمانییه‌که له‌لایه‌ن مۆرینهۆوه پێی راگه‌یه‌ندراوه که له پلانه‌کانی ئه‌ودا نیه، چه‌ند یانه‌یه‌کیش هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌دا.
به‌ڵام ناوبراو ئه‌مڕۆ په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت: سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که پاڵپشت و خه‌مخۆرمن به‌ڵام مانچسته‌ر یونایتد دواین یانه ده‌بێت له ئه‌ورووپا که یاری بۆ بکه‌م، لێره ده‌مێنمه‌وه و هه‌رکاتێک یانه‌که‌م پێویستی پێم هه‌بوو من ئاماده‌م.
باستیان بۆ هیچ کامێک له یارییه فه‌رمییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی شه‌یتانه سووره‌کان بانگهێشتنه‌کراوه، مانچسته‌ر و خۆزێش رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و میدیاکانییه‌وه به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره مێژووییه‌که‌ی بایه‌رن و مانشافت ده‌یکه‌ن.
hamataqana
