کڵوپ ئاست بەرزی یانەكەی ستایش دەكات
لەم ڕووەوە، کڵوپ دوای تەواو بوونی یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت: ئاستێکی زۆر نایاب و پڕۆفیشناڵانەمان پێشکەش کرد، گۆڵی جوانمان تۆمار کرد و بەرزی ڕێژەی شێ کاری لە هەردوو یانەکە کردبوو.
لەم یارییەدا لیڤەرپوول بە ئەنجامی 5-0 لە بێرتۆن ئەلبیۆنی بردەوە و گۆڵەکان لە لایەن یاریزانان دیفۆک و فێرمینۆ و دانیال ستۆریج دوو گۆڵی تۆمار کردو یارزانێکی بێرتۆن ئەلبیۆنیش گۆڵێکی بە هەڵەی لە خۆیان تۆمار کرد، بەم ئەنجامەش لیڤەرپوول بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
لە ئەنجامەکانی دیکەی جامی ئینگلتەڕا، بردنەوەی چێسلی لە بریستۆڵ ڕۆڤەرز 3-2 و بردنەوەی هەر یەکە لە هال سیتی و کریستال پالاس و نۆریچ سیتی و سوانزی سیتی، لە کاتێکدا هەردوو یانەی واتفۆرد و ویس برۆمیچ مالئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
hamataqana
