نەفتی ناوەراست ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات

نەفتی ناوەراست ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات
ئەمرۆ چوارشەممە یانەی نەفتی ناوەراست دەست بە ئۆردوگای مەشقی خۆی وەكو خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی خولی نایابی عێراق لە شاری هەولێر دەست پێكرد و رۆژانە مەشقەكانیان لە یاریگەی یانەی هەندرێن ئەنجام دەدات.
یانەی نەفتی ناوەراست، كە پلەی دووەمی خولی نایابی عێراقی بە دەستهێنا لە وەرزی رابردوو لەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ عەبدولغەنی شەهد وەكو راهێنەری تیپەكە مۆركرد، كە ناوبراو توانی نازناوی خولی عێراق بۆ یەكەم جار لە مێژووی یانەكە لە وەرزی 2014-2015 بە دەستبهێنێت.
لەم ئۆردوگا مەشقیە یانەی نەفتی ناوەراست دوو یاری دۆستانە لەگەڵ یانەی هەولێر و یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەیەكی تری شاری هەولێر ئەنجام دەدات و ماوەی دوو هەفتە دەخاینێت.
رێبین رەمزی
Top