دیداری هەولێری كراوە بۆ یاری گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدرێت

دیداری هەولێری كراوە بۆ یاری گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدرێت
رۆژی هەینی لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی هەولێری كراوە بۆ گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدرێت و یاریزانەكان لە گشت پارێزگاكان و شارەكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكەن.
رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی كراوی گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدات لەسەر ئاستی كوران و كچان بۆ ماوەی یەك رۆژ، لەم پاڵەوانێتیە یاریزانان لەسەر ئاستی كوران و كچان ركابەری لە یارییەكانی (100م، 100م بەربەست، 400م، 800م، 1500م، یەك باز، سێ باز) دەگرێتەوە.
جێگەی باسە ئەمە یەكەم ركابەریە لە یاری گۆرەپان و مەیدان ئەنجام دەدرێت دوای وەستانێكی زۆر.
رێبین رەمزی
Top