یاریزانێكی كورد ئاستێكی بەرز لە ئیتاڵیا پێشكەش دەكات

یاریزانێكی كورد ئاستێكی بەرز لە ئیتاڵیا پێشكەش دەكات
ئەحمەد سەرتیپ ناسراو بە (لولو)، كە یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر بوو پاشان سەركەوت بۆ تیپی لاوان و بەهۆی ئاستبەرزی راستەوخۆ بۆ تیپی یەكەم-ی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق بانگهێشت كرا و بووە بچوكترین یاریزان، كە بەشداری لە یارییەكانی خولی نایابی عێراق دەكات، كاتێك لە تەمەنی (16) ساڵی بەشداری لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و قوە جویە كرد.
دوای ئەم ئاستە بەرزە بەفەرمی لە لایەن یانەی كرۆتۆنی ئیتاڵیا، كە ئەم ساڵ سەركەوت بۆ خولی نایابی ئیتاڵیا بانگهێشت كرا بەمەبەستی تاقیكردنەوە دوای بەشداریكردن لە چەند یارییەك بەفەرمی یانەكە ئیتاڵیایەكە گرێبەستی لەگەڵ مۆركرد و ئێستا لە تیپی لاوانی یانەی كرۆتۆنی یاری دەكات و لە چوار یاری بەشداریكردووە و توانی گۆڵ لە یانەكانی (رۆما، كەتانیا) تۆماربكات و لە دژی یانەی ئەنتەرناسیۆناڵی بەرازیلی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، دوای ئەم ئاستە بەرزە ئێستا كارگێرانی یانە ئیتاڵیەكە بیرلەوە دەكەنەوە لە تیپی لاوان بۆ تیپی یەكەم سەربكەوێت تاوەكو بتوانێت لە خولی نایابی ئیتاڵیا یاری بكات.
رێبین رەمزی
Top