نێیمار ناگه‌ڕێته‌وه بۆ بلوگرانا بەهۆی هەڵبژاردەی سامباوە
ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌که له یه‌که‌م یاری وه‌رزدا به‌شداری نه‌کرد به‌هۆی سه‌رکردایه‌تیکردنی به‌ڕازیل له ئۆڵه‌مپیاد دا، ئه‌مڕۆش راگه‌یه‌ندرا له یاری هه‌فته‌ی دووهه‌مدا به‌رامبه‌ر بلباو به‌شدارنابێت دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل کرا بۆ دوو یارییه‌که‌ی پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی ٢٠١٨.
هەڵبژاردەی سامبا له شه‌وی ١-٩ دا روبه‌رووی ئیکوادۆر ده‌بێته‌وه و شه‌ش رۆژ دواتریش میوانداری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ده‌کات، له هه‌فته‌ی دوای ئه‌وه‌دا یارییه‌کانی خوله‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه و نێیماریش ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا.
hamataqana
