بالۆتێلی لە لایەن یانەیەکی ئیتاڵیەوە رەتكرایەوە

بالۆتێلی لە لایەن یانەیەکی ئیتاڵیەوە رەتكرایەوە
ماریۆ بالۆتێلی، ھێرشبەری ئیتاڵی و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی تا ئێستا داھاتووی یەکلایی نەبۆتەوە و ھیچ یانەیەکیش ئامادە نیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە.

بەرپرسانی یانەی ساسۆلۆی ئیتاڵیا رەتیدەکەنەوە بالۆتێلی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بە ھۆی ئەوەی ئەو یاریزانە توانایەکی ئەوتۆی بۆ یاریکردن نەماوە، لەلایەکی دیکەوە بە ھۆی رەقتارە نابەجێیەکانی، ئەوان ئامادە نین بالۆتێلی بچێتە یانەکەیان.

ھێرشبەری ئیتاڵی وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ووڵاتەکەیەوە کرد و ئەم وەرزەش جارێکی دیکە بۆ ریزەکانی لیڤەرپول گەراوەتەوە و تا ئێستاش لەگەڵ تیپی خوار تەمەنی ٢٣ راھێنان دەکات، ئەمەش لە كاتێك دێت كە لە لایەن یۆرگن كلوپی راهێنەری لیڤەرپولەوە داوای لێكراوە كە یانەیەك بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

hamataqana


Top