مونیر دەچێتە خولی ئینگلیزى
مونیر حەدادی یاریزانە لاوە بەڕەگەز مەغریبەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بیر لە جێھێشتنی یانەی بلوگرانای ھەرێمی کەتالۆنیا دەکات بۆ ئەوەی بۆ چەند وەرزێک لە یاریگای کامپ نو داببرێت، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا مونیر بەنیازی جێھێشتنی یانەی بارسایە بەھۆی ئەوەی کە لە چەند رۆژی داھاتوو نەیماری بەرازیلی بگەرێتەوە یانەکە ئەو شوێنی دەبێتە کورسی یەدەگ بۆیە ئەم پەیژەی یەدەگی بۆ حەدادی کارێکی قورسە ، ھەر چەندە ئەم لاوە ئیسپانیە چەند گرێبەستێکی پێشکەش کراوە لە خولی ئینگلیزی بۆیە پێ دەچێت حەدادی ریزی یانە کەتالۆنیەکە جێ بھێلێت،ھەرچەک لە یانەکانی ستۆک سیتی و توتنھام لە ھەوڵی ئەوەن ئەم یاریزانە لاوە بگوازنەوە ریزی تیپەکانیان و بڕی ١٥ملیۆن یۆرۆیان بۆ داناوە لە ئەگەری ھاتنی بۆ ریزی یەکێک لەم دوو یانەیە، بەڵام یانەی توتنھام گرنگیەکی زۆر بە ھاتنی ئەم لاوە دەدات بۆیە ڕاھێنەری ئەرجەنتینی یانەکە بوکنینیۆ ھەموو ھەولێک دەدات ئەم ھێرشبەرە ڕازی بکات بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەی توتنھام بارساش تاکو ئێستا بە شێوەی کۆتایی ڕازی نەبووە لەسەر رۆیشتنی ئەم ھێرشبەرە.
کارزان کانەبی
