باستیان بە ھەموو شتێک ڕازی بووە

باستیان بە ھەموو شتێک ڕازی بووە
باستیان بە ھەموو شتێک ڕازی بووە
ھەرچەندە خۆزی مۆرینھۆ ڕاھێنەری یانەی مان یونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی باستیان شڤاشتایگەری دا بۆ تیپی دووەمی یانەکەی ، بەڵام باسیان ڕازی بووە بە مانەوەی لە تیپی دووەمیش رۆژنامەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بڕیاری داوە بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی شەیتانەکان ھەرچەندە ئارەزووی گەڕانەوەی ھەبووە بۆ تیپی یەکەمیش ، بەڵام ئەوە بڕیاری سپێشەل وەنە کە باستیان ناردۆتە تیپی دووەم ، ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کەوا باستیان لە دەرەوەی بازنەی پێکھاتەکەی ئەوە بۆیە لە تیپی یەکەم پێویستی بەم یاریزانە ئەڵمانیە نییە ، ھەرچەندە مۆرینھۆ لە ماوەی پێشوو کەوتە بەر ھێرشی ھەموو لایەک بەھۆی خراپی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە ، مۆرینھۆ بە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان پول پۆگبای فەرەنسی و میختیارانی ئەرمەنی ھیچ پێویستیەکی بە یاریزانی ئەڵمانیان شڤان نەماوە بۆ ئەوەی پشتی پێ بەبەستێ لە خولی ئینگلیزی، باستیانی ٣١ ساڵ وەرزی ڕابردوو لە ٣١ یاری خولی ئینگلیزی تەنیا جامی ئینگلیزی لەگەڵ یانەکە یانەکە بردەوە .
کارزان کانەبی
Top