بارسا و ئەیاکس رێکەوتوون
ھەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەیاکس ئەمستردامی ھۆلەندی گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی یاسبرسیلسنی گۆڵپارێز بۆ ریزی یانەی بلۆگرانا دوای رۆیشتنی براڤۆی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە، یانەی بارسا ئەوەی ئاشکرا کردووە سیلسن داوای یاری خۆی لە رۆژی چوارشەممە لەگەل یانەی ئەیاکس ئەنجامدەدان لە دژی یانەی رۆستۆفی رووسی لە یاری ھاتنەوەی سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ھەرچەندە لە یاری یەکەم ھەردووتیپ بە گۆلێک یەکسان بوون، ھەرچەندە دەنگۆی ئەوە بلا بۆتەوە کە ئەم گۆڵپارێزە دووچاری پێکان بووە، بەڵام ئیدارەی بارسا گوێ بەم دەنگۆیانە نەداوە و گرنگی زۆر بە گواستنەوەی سیلسن دەدات بۆ ریزی یانەکەی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەکەی ، سیلسنی تەمەن ٢٧ساڵ ئاستی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ھۆلەندا و یانەی ئەیاکس گرێبەستی ئەم گۆڵپارێزەش لەگەل یانەی بارسا ١٣ ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی ٥ساڵ بەرگری لە تۆری گۆڵی یانەی بلوگرانا دەکات لە خولەکانی ئەوروپا.
کارزان کانەبی
