یانەی زاخۆ پشت بە یاریزانی کورد دەبەستێ

یانەی زاخۆ پشت بە یاریزانی کورد دەبەستێ
یانەی زاخۆ پشت بە یاریزانی کورد دەبەستێ
دوای ئەوەی یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی عێراقی بڕیاری دا بە گەڕانەوەی یانەکانی کوردستان بۆ خولی باسکەی نایابی یانەکانی عێراقی کە ماوەی دوو وەرز یانەکانی باکوری عێراق لەم خولە دابڕابوون بەھۆی گرفتی داراییەوە ، بەڵام ئێستا یانەی زاخۆ بڕیاری گەڕانەوەی داوە بۆ ئەم خولە و بە یاریزانانی کورد بەشداری دەکات، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشیی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکانی خولی باسکەی عێراقی بکەین، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵانی تر ئێمە پشت بە ھیچ یاریزانێکی دەرەکی نابەستین و بگرە یاریزانانی پیشەگەریش ناھێنین بۆ ریزی تیپەکەمان زیاتر پشت بە یاریزانانی شاری زاخۆ و شاری دھۆک دەبەستین و پێکھاتەیەکی فرە کوردی بەھێز درووست دەکەین ، چونکە ماوەیەکی زۆرە ئێمە یاریزانەکانمان ئەو ئامادەکارییەیان تێدایە کەوا بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنن و کێبرکێ گەورەش بکەن لەسەر ئەمجامی باش ، یاریزانانی شاری زاخۆ و دھۆک یەکێکن لە باشترین یاریزانەکانی سەر ئاستی عێراق و ئاسیا بۆیە دەتوانین بە سوود وەرگرتن بە یاریزانانی خۆمان ئامانجی خۆمان بپێکین، لەبارەی دەست نیشان کردنی ڕاھێنەریش خەلیل گوتیشی " ئێمە وەکو ئەوەی بەلێنمان داوە پشت بە ڕاھێنەری کوردی شاری زاخۆ دەبەستین ئەویش کاپتن جوتیارە کە یەکێکە لە باشترین ڕاھێنەرەکانی کوردستان و عێراق ئێستا دەستمان بە ئامادەکاری کردووە ھەر کات خولی نایابی عێراق دەستی پێکرد ئێمەش بەشداری دەکەین و بە ناوی زاخۆش بەشدار دەبین و لە رووی داراییەوەش پشتوانی یاریزانانی کوردی شاری خۆمان دەکەین.

کارزان کانەبی
Top