پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستێكی تری مۆركرد
لە لێدوانێكی تایبەتدا پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گوتی: بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی یانەی گارە نیوار سەردار نجەمەدین بۆ ماوەی وەرزێك مۆركرد، نابراو لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی گارە لە هێڵی بەرگری باڵی راست یاری دەكرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە تۆكمەكردنی تیپەكەی بەردەوامە هەرچەندە باسی بوونی گرفتی دارایی دەكەن، كەچی تیپەكە گریبەستی لەگەڵ یاریزانەكان نوێكردووە و گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێ مۆركرد و تا ئێستا بەفەرمی دەستبەداری دوو یاریزان بووینە ئەوەیش فەرهەنگ وریا و شوان مامۆ.
رێبین رەمزی
