پاڵەوانێتی كیك بۆكسێنك بۆ یانەكانی هەولێر و دەوروبەر ئەنجامدرا

پاڵەوانێتی كیك بۆكسێنك بۆ یانەكانی هەولێر و دەوروبەر ئەنجامدرا
لە شارۆچكەی پیرمام پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر و دەرەوەبەری بۆ یاری كیك بۆكسێنك ئەنجامدرا بە بەشداریكردنی 7 یانە و ماوەی سێ رۆژی خایاند و لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان و بەچكەشێران و پێشكەوتووان بە بەشداریكردنی یانەكانی (پێشمەرگەی هەولێر، ئارارات، نیشتمان، جەماوەر، تەئاخی، سەنتەری لاوانی دارەتوو، سەنتەری لاوانی كۆرێ).
ئەنجامەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان.
1- سەنتەری لاوانی دارەتوو
2- پێشمەرگەی هەولێر
لەسەر ئاستی لاوان
1- پێشمەرگەی هەولێر
2- نیشتمان
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان
1- نیشتمان
2- ئارارات
لەسەر ئاستی بەچكەشێران
1- پێشمەرگەی هەولێر
2- ئارارات
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیە 120 یاریزان بەشداری تیاییدا هەر لە چوار ئاستدا.
رێبین رەمزی
Top