دیگۆ سیمۆنی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید مێژووی نووسییەوە

دیگۆ سیمۆنی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید مێژووی نووسییەوە
دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی‌ و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید مێژووی بۆ یانەكەی نووسییەوە، ئەوەش بەتۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی.

دیگۆ سیمیۆنی بەئەنجامدانی یارییەك لەشەوی رابردوو لەخولی ئیسپانی لەگەڵ یانەكەی توانی ببێتە دووەم راهێنەر، كە لەمێژووی یانەكەدا زۆرترین یاری لەگەڵ یانەكەی ئەنجامدابێت.

سیمۆنی شەوی رابردوو لەیاری نێوان یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ئالاڤێس لەخولی ئیسپانی كۆی یارییەكانی لەگەڵ یانەكەی كردە 175 یاری، كە وەك راهێنەر لەگەڵ ئەو یانە ئەنجامیداوە.

ژمارەی پێوانەیی پێشتر، بەناوی لویس ئاراجۆنیسی راهێنەری یانەكە بووە، بە 407 یاری.

hamataqana
Top