هۆکاری پەیوەنی نەكردنی ئەسینسیۆ بە بلوگراناوە لە لایەن ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیەوە ئاشکرا كرا
لەم باریەوە، ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە، کە یانەی بارسا لە ساڵی 2014 بایەخی بەو یاریزانە بە بەهرەیە داوە، هەروەها ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی مایۆرکا هەبوو، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ بارسێلۆنا گرێبەست بکات، کارەکان باش دەڕۆیشتن بە ڕادەیەک کە یاریزانەکە بەدوای خانوێک لە بارسێلۆنا دەگەڕا، بەڵام بەهۆی دەستەی کارگێڕی بارسا کێشە ڕوویدا، کاتێک یانەی مایۆرکا داوای 4 ملیۆن 500 هەزار یۆرۆی نرخی یاریزانەکەی بەکاش کرد، بەڵام کارگێری بارسا ئەوەیان ڕەت کردەوە و داوایان کرد کرد پارەکە بە چەند قیستێک بدرێت.
ڕۆژنامەکە لە درێژایی هەواڵەکەی ئاشکرای کردووە، کە یاریزانەکە دوای ئەو ڕووداوە ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کردو ڕێکەوتن ئەنجام درا و پار ساڵ بە شیوەی خواستن بۆ ئیسپانیۆل یاری کرد و ئەمساڵیش یەکێکە لەو یاریزانانەی زێدان پشتی پێوە قایم کردوون.
ئاسینسیۆ دوێنێ یەکەشممە لە یەکەمین یاری لالیگا بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی گۆلی دووەم بەرامبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد تۆمار بکات، جگە لەوەش یاریزانەكە ئاساتێکی نایابی لە یارییەکە پێشکەش کرد.
hamataqana
