لەكۆنگرەیەكدا راهێنەرەكەی ئالاڤێس دان بەوە دەنێت كە شایستەی خاڵێك نەبوون

لەكۆنگرەیەكدا راهێنەرەكەی ئالاڤێس دان بەوە دەنێت كە شایستەی خاڵێك نەبوون
ماوریسیو بیگیرینوی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی دیپۆرتیفۆ ئالاڤێسی ئیسپانی دان بەو راستییە دەنێت كە تیپەكەی شایستەی خاڵێك نەبوو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ماوریسیو لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی : ئەنجامەكە دادگەرانە نەبوو، چونكە ئەوان شایستەی سەركەوتن بوون.

ئەو دەڵێت : من رۆڵی جەنگاوەرانەی یاریزانەكانم بەرز دەنرخێنم، سوپاسیان دەكەم، توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.

لەكۆتاییدا راهێنەرەكەی ئالاڤێس ووتی: هیوادارم لەیارییەكانی داهاتوو بتوانین سەركەوتن بەدەستبهێنین و زیاتر گرینگی بە بواری هێرشبردن بدەین.

hamataqana
Top