ئیبرا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە مان یو دەتوانێت پرێمەر لیگ دەستەبەر بکات
لەم بارەیەوە، ئیبرا بە سایتی (فۆر فۆڕ توو)ی ڕاگەیاندووە کە بە دەستپێکە باشەکەی یانەکەی و خودی خۆی لە پڕیمەر لیگ دڵخۆشە، بۆیە دەتوانێت بە گەشبینیەوە بڵێت کە دەتوانن نازناوەکە ببەنەوە، هەروەها گوتیشی ڕاستە من 3 گۆڵم تۆمار کردووە، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بردنەوەی یانەکەمە، خولەکە دوور و درێژە، بۆیە پێویستە زۆر بە باشی کار بکەین تا ئامانجەکانمان بپێکێن.
ئاشکرایە، کە شەیتانە سوورەکان بە سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ لە یەکەمین دوو گەڕی پرێمەر لیگدا توانیان بە ئەنجامی 3-1 بەسەر بۆرنمۆس سەرکەون و دواتریش بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی ساوسهامبتۆنیان بردەوە.
hamataqana
