ناڤاس دەگەرێتەوە
ناڤاسی گۆڵپارێزی یەکەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی کۆستاریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە لە تۆری تویتەری کۆمەلایەتی تایبەت بەخۆی کەوا لە ئێستادا ئەو پاپەندە بە بەرنامەیەکی تایبەت بەخۆیەوە بۆئەوەی بتوانێ بە زووترین کات بگەرێتەوە بۆ بەرگری کردن لە تۆری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ، گوتیشی " لەم مانگی داھاتوو دەگەرێمەوە یانەی مێرەنگی بۆ ئەوەی بەرگری لە تۆری گۆڵی یانەی ریال بکەم، لە بارەی ئاستی خۆشی کە ماوەیەکەوە بەھۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی یانەی مێرەنگی بکات گوتیشی ئێستا بەرەوو ئاستی خۆم دەگەرێمەوە بە شێوەی تەندروست مەشقەکانی خۆم ئەنجام دەدەم.
کارزان کانەبی
