یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆنفراسێكی تایبەت ئەنجام دەدات
هەر لەم كۆنفراسە هەریەكە لە سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و سەرۆكی لقەكانی تۆپی پێی پارێزگاكانی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك) و نوێنەری یانە پلە نایابەكانی كوردستان تەنیا یەك كەس مافی ئامادەبوونی هەیە و بەنووسراوی فەرمی بەمەرجێك (سەرۆك یان سكرتێر یان ئەندامی دەستەی كارگێری یانە) بانگهێشتكراون.
جێگەی باسە وا بریارە لە رۆژی 20-10-2016 دەستپێكی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بێت بۆ وەرزی 2016-2017.
رێبین رەمزی
