هەندرێن راهێنەری بۆ تیپەكەی دەستنیشانكرد

هەندرێن راهێنەری بۆ تیپەكەی دەستنیشانكرد
وا بریارە دەستەی كارگێری یانەی هەندرێن ئەمرۆ چارەنووسی راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان دیاریبكات.
بەپێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو یانەی هەندرێن بەشێوەیەكی فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا تەها قادر دەستپێكردووە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان وەربگرێت لە وەرزی داهاتوو و تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی رێكنەكەوتن.
بەپێی سەرچاوەكە ئەمشەو دوا دانیشتن لە نێوان راهێنەر و دەستەی كارگێری یانەكە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی رێكبەكەون.
یانەی هەندرێن لە وەرزی رابردوو لە دوا ساتەكان مانەوەی خۆی لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان مسۆگەر كرد و لەم وەرزدا.
رێبین رەمزی
Top