تيروپشكی خولی پلە دووەكانی كوردستان راكێشرا
أ- خولەكە بە سێ گرووپ ئەنجام دەدرێت
ب- لە هەر گروپێك سێ یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت.
ج- لە هەر گروپێك یەك یانە بۆ خولی پلە سێیەكان دادەبەزێت.
د- یارییەكان بە شێوازی چوونە دەرەوە بە دوو دۆران ئەنجام دەدرێت.
ه- لە قۆناغی كۆتایی شەش یانە سەركەوتووەكە یارییەكان بەشێوازی چوونە دەرەوە بە دوو یاری ئەنجام دەدەن و لە كۆتاییدا دوو یانە بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی 2016-2017 سەردەكەوێت.
و- دەستپێكی یارییەكانی خولەكە لە رۆژی 15-9-2016 ئەنجام دەدرێت و دواین كات بۆ پێشكەشكردنی لیستی یاریزانان لە رۆژی 5-9-2016 دەبێت.
یانە بەشداربووەكان بۆ سێ گرووپ دابەشكران بەمشێوەیە:
گرووپی یەكەم: پیرەمەگروون، دووكان، سەرچنار، رانیە، چەمچەماڵ، سەید سادق.
گرووپی دووەم: كەفری، كەیوان، دووز، شۆریجە، خانەقین، رزگاری.
گرووپی سێیەم: خەبات، ئاڵا، پیشەسازی، مەخمور، بەردەرەش، شەقڵاوە.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە:
ئاڵا - پیشەسازی
مەخمور - بەردەرەش
دووەكان - سەرچنار
رانیە - چەمچەماڵ
كەیوان - دووز
شۆریجە - خانەقین
جێگەی باسە تا ئێستا كاتی یارییەكان دیارینەكراوە.
رێبین رەمزی
