پێشمەرگەی هەولێر گریبەستی لەگەڵ سێ یاریزان مۆركرد
پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكیدا گوتی: بەفەرمی یانەكەمان گرێبەستی یاریزان میران كەریم بۆ وەرزێكی تر نوێكردەوە، و هەروەها بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ دوو یاریزانی نوێ مۆركرد لەسەر راسپاردەی راهێنەر، یاریزانەكانیش بریتین لە دەریا عومەر كاپتنی یانەی كۆیە، كە لە وەرزی رابردوو لە خولی پلە یەكی كوردستان لە هێڵی بەرگری لەگەڵ یانەكەی یاری دەكرد و هەروەها ئۆمێد ئەحمەد یاریزانی یانەی گارە پەیوەندیان بە یانەكەمان كرد.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر هەفتەی رابردوو یەكەم یەكی مەشقیان بە راهێنەرایەتی دلشاد مەعروف ئەنجام دا و لە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی كوردستانیان بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
