کەریم لە یەكەم هەفتەدا دووردەكەوێتەوە

کەریم لە یەكەم هەفتەدا دووردەكەوێتەوە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاوی کردەوە بەهۆی باشنەبونەوەی لە پێکانەکەی کەریم بنزیمەی هێڕشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە رێژەیەکی زۆر ناتوانێت بەشداری یەکەم جەولەی خولی ئیسپانی بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بکات.

مارکا دەڵێت زیدان نایەوێت سەرکێشی بەو یاریزانەوە بکات و لە یەکەم جەولە بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد یاری پێ بکات بۆیە ئەو یاریزانە بۆ گەڕی دووەمی خولەکە بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ دەگەرێتەوە بۆ پێکهاتەی مێرەنگی.

یەکەم یاری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دەبێت کاتژمێر ٩:١٥ خولەکی شەو لە رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ.

hamataqana
Top