بە فەرمی ... یاریزانێكی دیكە لە بلوگرانا جیابووەوە

بە فەرمی ... یاریزانێكی دیكە لە بلوگرانا جیابووەوە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی بوو بۆ یانەیەكی ئیتاڵی.

یانەی بەرشلۆنە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە: كریستیان تیلۆ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی فیۆرەنتینا كرد.

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: تیلۆ لەلایەن ئەنریكی بڕیاری كۆتایی لەسەردراوە بۆ ئەوەی یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە بكات چونكە لە وەرزی نوێ شوێنی یاریكردنی بۆ دیاری نەكراوە.

hamataqana



Top