چوار یانەی كوردستان لە تیروپشكی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە بوون
بە بریاری یەكێتی تۆپی بالەی عێراق یانەی ئەكاد بەفەرمی سەركەوت بۆ خولی نایابی عێراق بۆ ئەوەی شانبەشانی یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، شەقڵاوە) بەشداری لە خولەكە بكات و ژمارەی یانەكان بۆ 12 یانە بەرزكرایەوە و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران لە هەر كۆمەڵەیەك سێ یانە بۆ خولی بژاردە سەردەكەوێت و یارییەكان بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و یارییەكان لە رۆژی (1-11-2016) دەست پێ دەكات.
كۆمەڵەكان بەمێشوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: هەولێر، بەحری، شورتە، سەناعە، مەدینە، قوە جەویە.
یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە هەردوو شاری بەغداد و بەسرە ئەنجام دەدرێت.
كۆمەڵەی دووەم: شەقڵاوە، گازی باشوور، پێشمەرگەی سلێمانی، ئەكاد، حەبانیە، كوفە
یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە لە هەردوو شاری نەجەف و سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
تا ئێستا یانەكانی كوردستان بەفەرمی بۆچوونی خۆیان لەسەر بەشداریكردن لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران نەداوە.
رێبین رەمزی
